Link to home pageLanguagesLink to all Bible versions on this site
زەبووری 54
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان[a] هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.»
1 ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،
بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.
2 ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،
قسەکانی دەمم ببیستە.
 
3 بێگانە لێم هەستاون،
دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،
ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
 
4 بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،
پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.
 
5 با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،
بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.
 
6 ئەی یەزدان، بەخشینی[c] ئازادت پێشکەش دەکەم،
ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.
7 لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،
سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.

<- زەبوورەکان 53زەبوورەکان 55 ->