Link to home pageLanguagesLink to all Bible versions on this site
زەبووری 124
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
1 «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»
با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،
2 «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،
کاتێک خەڵک لێمان هەستان،
3 ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،
کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،
4 ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،
لێشاو گیانمانی دەبرد،
5 ئەوا ئاوی هەڵچوو
گیانمانی دەبرد.»
 
6 ستایش بۆ یەزدان،
کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.
7 گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،
داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.
8 هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،
دروستکەری ئاسمان و زەوی.

<- زەبوورەکان 123زەبوورەکان 125 ->