Link to home pageLanguagesLink to all Bible versions on this site
زەبووری 114
1 کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،
بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،
2 یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،
ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.
 
3 دەریا بینی و هەڵات،
ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.
4 چیاکان وەک بەران بازیان دا،
گردەکان وەک بەرخۆلە.
 
5 چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟
ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟
6 ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و
ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟
 
7 ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،
لەبەردەم خودای یاقوب،
8 ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،
بەردەئەستێی کردە کانیاو.

<- زەبوورەکان 113زەبوورەکان 115 ->