12 بەلای ڕۆژئاواش پەردەکان پەنجا باڵ[d] بوون، کۆڵەکەکانیش دە دانە و بنکەکانیش دە، قولاپی کۆڵەکەکان و ئەڵقەکانی لە زیو بوون. 13 لەلای ڕۆژهەڵاتیش ڕووەو خۆر هەڵات پەنجا باڵ. 14 چەند پەردەیەکیش بۆ لایەکی جێگای چوونە ژوورەوەی حەوشەکە بە درێژی پازدە باڵ[e]، کۆڵەکەکانی سێ و بنکەکانیش سێ بوون. 15 بۆ لایەکەی دیکەی چوونە ژوورەوەی حەوشەکەش چەند پەردەیەک بە درێژایی پازدە باڵ، کۆڵەکەکانی سێ و بنکەکانیشی سێ بوون. 16 هەموو پەردەکانی حەوشەکەش بە چواردەوریدا لە کەتانی ڕستراو بوون. 17 هەموو بنکەکانی کۆڵەکەکانیش لە بڕۆنز بوون، قولاپی کۆڵەکە و ئەڵقەکانیان لە زیو بوون، سەرەکانیان بە زیو ڕووکەش کرابوون، هەموو کۆڵەکەکانی حەوشەکە بە ئەڵقەی زیو پێکەوە بەسترابوون.
18 پەردەی دەروازەش بۆ دەرگای حەوشەکە، لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بە دەستکردی جۆڵایەک چنرابوو، درێژییەکەی بیست باڵ[f] و بەرزییەکەی بە پانی پێنج باڵ[g] هەروەک پەردەکانی حەوشەکە. 19 کۆڵەکەکانیشی چوار و بنکەکانیشی چوار بوون کە ئەوانیش لە بڕۆنز بوون، قولاپەکانی لە زیو بوون، سەرەکانی ڕووکەش کرابوون، ئەڵقەکانی لە زیو بوون. 20 هەموو سنگەکانی چادرەکەی پەرستن و حەوشەکە بە چواردەوریدا لە بڕۆنز بوون.
25 زیوی سەرژمێرکراوەکانی کۆمەڵەکەش، سەد تالنت و هەزار و حەوت سەد و حەفتا و پێنج شاقل[i] بە شاقلی پیرۆزگا. 26 نیوە بۆ هەر سەرێک، نیو شاقل[j] بە شاقلی پیرۆزگا بۆ هەرکەسێک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە سەرژمێر کرابێت، بۆ شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەس. 27 سەد تالنتیش لە زیوەکە[k] بۆ داڕشتنی بنکەکانی پیرۆزگا و بنکەکانی پەردەکە[l] بەکارهات، سەد بنکە بۆ سەد کێش، کێشێک بۆ بنکەیەک. 28 هەزار و حەوت سەد و حەفتا و پێنج شاقلەکەش قولاپی لێ دروستکرا و سەری کۆڵەکەکانی پێ ڕووکەش کرا، هەروەها ئەڵقەی پێکەوە بەستنی لێ دروستکرا.
29 بڕۆنزە بەخشراوەکەش وەک قوربانی بەرزکردنەوە، حەفتا تالنت و دوو هەزار و چوار سەد شاقل[m] بوو، 30 بەویش بنکەکانی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و قوربانگا بڕۆنزییەکە و کەتیبە بڕۆنزییەکەی و هەموو قاپوقاچاغەکانی قوربانگاکە دروستکران، 31 هەروەها بنکەکانی حەوشەکە بە چواردەوریدا و بنکەکانی دەروازەی حەوشەکە و هەموو سنگەکانی چادرەکەی پەرستن و هەموو سنگەکانی حەوشەکە بە چواردەوریدا.
<- دەرچوون 37دەرچوون 39 ->- a پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.
- b سێ باڵ: نزیکەی 1,4 مەتر.
- c سەد باڵ: نزیکەی 46 مەتر.
- d پەنجا باڵ: نزیکەی 23 مەتر.
- e پازدە باڵ: نزیکەی 6,9 مەتر.
- f بیست باڵ: نزیکەی 9 مەتر.
- g پێنج باڵ: نزیکەی 2,3 مەتر.
- h بیست و نۆ تالنت و حەوت سەد و سی شاقل: نزیکەی تەنێکی زێڕ دەبوو.
- i کەمێک زیاتر لە 3,4 تەن زیو دەبوو.
- j نیو شاقل: نزیکەی 5,5 گرام.
- k سەد تالنتیش لە زیوەکە: نزیکەی سێ هەزار و چوار سەد کیلۆگرامی زیو دەبوو.
- l پەردەکە: بڕوانە 26:31.
- m حەفتا تالنت و دوو هەزار و چوار سەد شاقل: نزیکەی 2400 کیلۆگرام.